ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی لایه‌نه‌كان له شه‌قڵاوه به‌مجۆره‌یه
پارتی یه‌كه‌مه و ئه‌و كاندیدانه‌شی زۆرترین ده‌نگیان هێناوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، ده‌نگی لایه‌نه‌كان، له ده‌نگدانی گشتی له سنووری قه‌زای شه‌قڵاوه، كه له چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كان به ده‌ستی گه‌یشتووه به‌م جۆره بووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان (22563) ده‌نگی هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی قه‌زای شه‌قڵاوه یه‌كه‌مه، دواتریش یه‌كێتی به (11550) ده‌نگ دووه‌مه، نه‌وه‌ی نوێ سێیه‌مه و (5385) ده‌نگی هێناوه، هه‌رچی گۆڕانه له پله‌ی چواره‌مه و (4988) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی 3185 ده‌نگی هێناوه، به‌ره‌و ئیسڵاح 778 ده‌نگ.
ئه‌و كاندانه‌ی پارتیش له سه‌ر ئاستی لیستی ئه‌و حزبه، زۆرترین ده‌نگی ده‌نگده‌رانی ئه‌و حزبه‌یان به‌ده‌ستهێناوه.
مونعیم عوسمان عه‌بدولقادر عوبێ، كه به هه‌ڤاڵ ئاكۆ ناسراوه، كاندیدی ژماره (21)، 3766 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
نزار مه‌لا عه‌بدولغه‌فار عه‌زیز، كاندیدی ژماره (83)، 3190 ده‌نگی هێناوه.
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، كاندیدی ژماره (35)یش، 2498 ده‌نگی هێناوه.
زاهیر محه‌مه‌د عه‌لی، كاندیدی ژماره (79)، 1104 ده‌نگی هێناوه.
ئه‌و ئه‌نجامانه كوردستان 24 له چاودێرانی قه‌واره سیاسییه‌كان به‌ده‌ستی گه‌یشتووه و هێشتا ئاماری فه‌رمیش له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئ. م