كۆمسیۆن راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

ئەنجامەكان لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیاران رادەگەیەندرێن

K24 - ھەولێر

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، دوای یاكلاكردنەوەی سكاڵاكان ئەنجوومەنی كۆمسیاران ئەنجامەكان رادەگەیەنێت.

لە راگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن ھاتووە: "ئەو ژمارانەی لە كەناڵەكانی پارت و لایەنە سیاسییەكانەوە سەبارەت بە ئەنجامەكان بڵاودەكرێنەوە فەرمی نین. ئەنجامی بەرایی لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە، دوای یەكلاكردنەوەی سەرجەم سكاڵاكان رادەگەیەندرێت".

دەقی راگەیەندراوی كۆمسیۆن
دەقی راگەیەندراوی كۆمسیۆن

پێشتر شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی رایگەیاندبوو: "لەکۆی 1260 بنکەی دەنگدان، ئەنجامی 947 بنکەی دەنگدان یەکلایی کراونەتەوە و دەنگدانی 313 بنکەی دیکە ماون، ئومێد دەكەین تا ئێوارەی ئەمڕۆ بتوانین ئەنجامی ھەموو بنكەكانمان پێبگات".