سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتوو: به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆ ده‌گرين
ئه‌نجامه‌كانى ليستى به‌ره‌و ئيسڵاح چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوون
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى يه‌كگرتووى ئيسلامى به سه‌رپه‌رشتى ئه‌ميندارى يه‌كگرتوو، سه‌لاحه‌ديين محه‌ممه‌د به‌هائه‌دين كۆبوويه‌وه و رايگه‌ياند، ئه‌نجامه‌كانى ليستى به‌ره‌و ئيسڵاح چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوون و به‌رپرسيارێتى له ئه‌ستۆ ده‌گرين.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌ريكردووه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 گه‌يشتووه، هاتووه: "ئه‌نجامەکانی لیستی بەرەو ئیسڵاح لە ئاست هەوڵ و ماندوبونی رێکخستنەکان و کاندیدەکان و چاوەڕوانی جەماوەری کوردستاندا نیيە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "کۆبوونەوە ئامادەیی تەواوی سەرکردایەتی یەکگرتووی پیشاندا بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و رێگا خۆشکردن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە زاتی و بابەتیيەکان و بەخۆداچونەوە و وەرگرتنی بڕیاری پێویست بۆ تێپەڕاندنی ئەم ئه‌نجامە نەخوازراوە".
ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، كه "بە زووترین کات سەرکردایەتی یەکگرتوو کۆبوونەوەیەکی تایبەت ساز دەکات بە مەبەستی بەرنامەدانان بۆ کۆبونەوەی گشتی و ئەنجامدانی هەر گۆڕانکاریيەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی دەرهاویشتە نەخوازراوەکانی ئەم ئەنجامە چاوەڕواننەکراوە".