ئه‌ردوغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
"توركیا هه‌وڵ ده‌دات عێراق له په‌تای تایفی پاك بكاته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، پاككردنه‌وه‌ی قه‌ندیل و شنگال له باكووری عێراق و مونبج و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا، له‌و رێكخراوانه‌ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ن له‌پێشنه‌ی كاره‌كانی ئه‌وانه.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردوغان له‌میانه‌ی یه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی ساڵی ته‌شریعی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا هاتوون و گوتی: "به‌شێكی گرنگمان له‌و ناوچانه‌ی باكووری عێراق "هه‌رێمی كوردستان" كۆنترۆڵ كردووه، كه چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌دران".
ئه‌ردوغان جه‌ختیكرده‌وه، "توركیا سووره له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل و هه‌روه‌ها بنبڕكردنیان له ناوچه‌ی شنگال كه خه‌ریكه ده‌یكه‌ن به قه‌ندیلێكی دیكه".
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی عێراقیشه‌وه دووپاتیكره‌وه: "توركیا هه‌وڵ ده‌دات به‌زووترین كات عێراق له په‌تای تایفی و مه‌زهه‌بگه‌رایی رزگاریبێت و ببێت به وڵاتێكی سه‌قامگیر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاسانكاریێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له قۆناغی داهاتوودا توركیا له هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانی له مونبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌وكاته‌ی له نه‌مانی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه دڵنیا ده‌بینه‌وه"، گوتیشی: "په‌نا به‌خودا له‌كاتێكی نزیك ئه‌و ئامانجه‌مان ده‌پێكێنین".
H.B