گۆڕان دژى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن هاته ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه ده‌كات
یه‌كێك له بژارده په‌سه‌نده‌كانی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
شۆڕش حاجى، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نكوڵی بكه‌ن و ده‌نگه ساخته‌كان تا چه‌ند كاتژمێرێكی دیكه پوچه‌ڵ نه‌كه‌نه‌وه، یه‌كێك له بژارده په‌سه‌نده‌كانی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت.
شۆڕش حاجی، رێكخه‌ری كاروباری خه‌ڵك و ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى حزبه‌كه‌ى گوتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگده‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوون، بایكۆتیان كردوه و بێزاربون له‌و دۆخه و نیگه‌رانن له پرۆسه‌ی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌دای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه من به‌ناوی گۆڕانه‌وه داوای لێبوردن له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی ئه‌واندا نه‌بوبین".
گوتيشى: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سكاڵای یاسایی تۆماركردووه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و تا چه‌ند كاتژمێرێكى دیكه‌ش ده‌وه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ش بده‌نه‌وه به‌و خه‌باته په‌رله‌مانییه، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه ساخته‌كان پوچه‌ڵ بكرێته‌وه و ده‌نگه راسته‌قینه‌كان رابگه‌یه‌نرێت، "به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه ساختانه پوچه‌ڵ نه‌كرێته‌وه كه به‌ره‌وژووری 200 هه‌زار ده‌نگه، بژارده‌ی هه‌ره‌په‌سه‌ند لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامه‌كانی ده‌بێت".
ئاشكراشيكرد، "گۆڕان ده‌ستده‌كات به ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی بزوتنه‌وه‌كه و خۆڕێكخستنه‌وه، گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له هه‌موو جومگه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان".
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى و گۆڕينى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و ده‌ستكاريكردنى رێژه‌ى به‌شدارى هاووڵاتيان له پرۆسه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كات.