زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت
دەرگای قوتابخانەكان دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 2/10/29018، زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لێدەدرێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەمڕۆ سێشەممە زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2018 - 2019 لەسەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان لێدەدرێت.
بڕیاریشە ئەمڕۆ وەك یەكەم رۆژی دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی نوێ، رێوڕەسمی تایبەت بۆ لێدانی یەكەم زەنگ و كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان لە سنووری پەروەردەكانی ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.
ھەرچەندە بڕیاربوو 22/9/2018 یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت لە هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەزارەتی پەروەردە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست.
ھ.م