كوردستان 24 ژماره‌ی كورسی مسۆگه‌ركراوی لایه‌نه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
نه‌خشه‌ی سیاسی په‌رله‌مانی داهاتوو به‌مجۆره‌یه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له باره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی و نافه‌رمی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول، ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ژماره‌ی كورسی مسۆگه‌ركراوی لایه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماری هه‌ردوو ده‌نگدانی گشتی و تایبه‌ته، پارتی دیموكراتی كوردستان، 625 هه‌زار و 378 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و تا ئێستا 44 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌ر به گوێره‌ی داتاكان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 311 هه‌زار و 612 ده‌نگی هێناوه، تا ئێستاش نزیكبووه‌ته‌وه له‌وه‌ی 21 كورسی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك سندووقی سلێمانی قردێله‌ی سووریا‌ن لێدراوه، ره‌نگه ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و كه‌موزیاد بێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، ده‌نگه‌كانی له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر زۆر دابه‌زیوه و ته‌نها 188 هه‌زار و 195 ده‌نگی هێناوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی كورسییه‌كانی له خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مان 13 كورسی ده‌بێت.
ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێش، 120 هه‌زار و 324 ده‌نگه‌و ژماره‌ی كورسییه‌كانی ته‌نها 8 كورسییه.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیش 102 هه‌زار و 478 ده‌نگی هێناوه و تا ئێستاش 7 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
به گوێره‌ی داتاكانیش لیستی به‌ره‌و ئیسڵاحی یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، 74 هه‌زار و 660 ده‌نگی هێناوه و تا ئێستاش 5 كورسییان مسۆگه‌ر كردووه.
لیستی سه‌رده‌می پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش، 15 هه‌زار و 463 ده‌نگی هێناوه و كورسییه‌كی مسۆگه‌ر كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، تا ئێستاش ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه ماوه، چونكه هێشتا كۆمیسیۆنی باڵا كار له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه ده‌كات كه لایه‌نه سیاسییه‌كان تۆمارییان كردووه.
ئ. م