كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق دواخرا
به هۆى ئاماده نه‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا
K24 – هه‌ولێر:
بڕياربوو كاتژمێر هه‌شتى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، له دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا خولى يه‌كه‌مى ده‌نگدان بۆ كانديدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێت.
په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا رايگه‌ياند، به هۆى ئاماده نه‌بوونى ژماره‌يه‌كى زۆرى په‌رله‌مانتارانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا.
واده‌ى كۆبوونه‌وه‌كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق.
تا ئێستا 23 كه‌س خۆيان بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى پاڵاوتووه. له‌و ژماره‌يه‌ش 7 پاڵێوراويان كوردن.
پارتى ديموكراتى كوردستان، به كانديدكردنى فوئاد حوسێن، كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه رێبوار هادى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، به كوردستان24ى راگه‌ياند، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ته‌نيا باس له پرسى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كرێت.
گوتيشى: به گوێره‌ى مادده‌ى 70 له ده‌ستوورى عێراق، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، به‌وپێيه پێويستى به 220 ده‌نگ ده‌بێت. پێشبينى ناكرێت ئه‌مڕۆ ئه‌و پرسه يه‌كلا بێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌مڕۆ خولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بۆ پاڵێوراوه‌كان ده‌كرێت و سبه‌يش خولى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن له نێوان دوو پاڵێوراوى سه‌ركه‌وتوويان ده‌كرێت.