ڤیدیۆی هەڵکوتانە سەر بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی بڵاودەکرێتەوە
سندوقەکان دەڕفێنن و هێرشدەکەنە سەر کارمەندان
ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگیراوە
K24 – ههولێر:
رۆژی یهكشهممهی رابردوو، كه تێیدا ههڵبژاردنی گشتی بۆ ههڵبژاردنی پێنجهمی خوولی پهرلهمانی كوردستان ئهنجامدرا، چەند چەکدارێک هێرشیانکردۆتە سەر بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شارۆی بنەڕەتی لە سلێمانی، سوکایەتی بە کارمەندانی کۆمسیۆن و نوێنەری لایەنە جیاوازەکان دەکەن و دواتر سندوقەکان دەڕفێنن.
به گوێرهی گرتهیهكی ڤیدیۆیەک كه لهلایهن كارمهندێکی كۆمیسیۆن تۆماركراوه، چەند چەکدارێک هێرشدەکەنە سەر بنکەی دەنگدانی قوتابخانەی شارۆ و تیایدا سوکایەتی بە کارمەند و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان دەکەن.
ئەو کەسە گرتە ڤیدیۆکەی بڵاوکردۆتەوە نووسیویەتی: "نوێنەری یەکێتی لە بنکەکە ئەو چەکدارانەی هێناوەتە ناو بنکەکە و سندوقەکانیان رفاندووە، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە دواتر سندوقەکان گەڕێندراونەتەوە".
شایەتحاڵەکە دەشڵێت، هێرشبەران بە نایاسایی دەنگیان داوە و ئەنجامی سندوقەکانیان گۆڕیوە.
H.J