کارگەی جگەرەی هەولێر گڕیگرت
زیانەکان ئاشکرا دەکرێن
K24 – ههولێر:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارگەی جگەرەی هەولێر کە ماوەیەکی زۆرە کاری تێدا ناکرێت گڕی گرت و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کارگەکە تەنها کەلوپەلی کۆن و بەکارنەهاتووی تێدابووە و لە ئێستاشدا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی و بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵکراوە و هێشتاش هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرا نەکراوە.
H.J