سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق نيگه‌رانه
بڕيار بوو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاتژمێر 4:30 ده‌ستپێبكات
K24 – هه‌ولێر:
بڕيار بوو كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كاتژمێر 4:30 ده‌ستپێبكات بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى نوێى عێراق، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواكه‌وت و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى نيگه‌رانه.
له‌و باره‌يه‌وه، په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا رايگه‌ياند، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى نيگه‌رانه، به‌و پێيه‌ى له كاتژمێر يه‌كى نيوه‌ڕۆوه داواى كۆبوونه‌وه ده‌كات، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران له هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده نه‌بوونه.