ڤيان سه‌برى: به هيواين پارتى و يه‌كێتى بگه‌نه رێككه‌وتن
كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى له به‌غدا به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڤيان سه‌برى رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و يه‌كێتى له به‌غدا به‌رده‌وامه و به هيواين به زووترين كات بگه‌ينه رێككه‌وتن.
ڤيان سه‌برى بۆ كوردستان24 هيواشى خواست هه‌رچى زووه پارتى و يه‌كێتى بگه‌نه رێككه‌وتن و به‌يه‌ك كانديد بچنه هۆڵى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24 له به‌غدا هه‌رچه‌ند بڕيار بوو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان كاتژمێر 4:30 ده‌ستپێبكات، به‌ڵام هێشتا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان نه‌چوونه‌ته شوێنى خۆيان و زه‌نگى كۆبوونه‌وه لێ نه‌دراوه.
به هۆى ناكۆكى لايه‌نه كوردييه‌كان سه‌باره‌ت به دياريكردنى يه‌ك كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى كۆمارى عێراق دواكه‌وت.