فــــوئـاد حـوســــێـن كـــــشـــــايــــــه‌وه
دواى فێڵه‌كه‌ى يه‌كێتى
K24 – هه‌ولێر:
دواى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى له رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان و به‌ڕێوه‌چوونى خولى يه‌كه‌مى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى نهێنى، كانديدى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار، فوئاد حوسێن كشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌ياند.
بڕياره كه‌مێكى ديكه خولى دووه‌مى ده‌نگدانى نهێنى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق به‌ڕێوه بچێت.
كشانه‌وه‌ى فوئاد حوسێن دواى ئه‌وه دێت، كه دواى 24 كاتژمێر گفتوگۆى چڕى نێوان هه‌ردوو شاندى پارتى و يه‌كێتى له به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، يه‌كێتى كانديدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار بكێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا كورد به يه‌ك كانديد بچێته هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، به گوێره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا فوئاد حوسێن وه‌ك كانديدى كورد ده‌چووه هۆڵى په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ساڵح له كێبڕكێى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار ده‌كشايه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان پارتى رازى بوو، به‌شێكى به‌رچاوى ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردنى خۆى و پۆسته سيادييه‌كانى ديكه‌ى حكومه‌ت بداته يه‌كێتى له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار.
دواى رێككه‌وتنه‌كه، زانيارى ئه‌وه به‌رده‌ست كه‌وتوون، كه يه‌كێتى پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له رێككه‌وتنه‌كه و داوايكردووه، پۆستى سه‌رۆكى كۆمار په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش بكرێت و دوو ساڵ بۆ پارتى و دوو ساڵ بۆ يه‌كێتى بێت.
په‌شيمانبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى له كاتێكدا بوو، كه پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستيپێكردووه.
له سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كانديده‌كانى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار ره‌خنه‌يان له ئاليه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار گرت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا كانديدى سه‌ربه‌خۆ، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى له هۆڵى په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێت ناده‌ستوورييه.
له هه‌ڵوێستێكيشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی ڕابردوو پەیڕەو كراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فڕاكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا.
سه‌رۆك بارزانى له په‌يامێكدا كه له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، راشيگه‌ياند، ئەو ئالیەتەی ئێستا بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.