به وێنه.. به ئاماده‌بوونى 297 په‌رله‌مانتار پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكى كۆمار به‌رده‌وامه
پرۆسه‌ى ده‌نگدانى نهێنى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستيپێكردووه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسى رايگه‌ياند، له دانيشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ن.
پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستيپێكردووه.
شه‌ش كانديدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار كشاونه‌ته‌وه.
فوئاد حوسێن كانديدى پارتى ديموكراتى كوردستان، چانسى سه‌ركه‌وتنى زياتر بووه.
كانديده‌كانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ويستوويانه كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام رێگرييان لێكراوه.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا، كانديدى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى رووده‌دات ده‌ستوورى نييه و هيچ بنه‌مايه‌كى ياسايى نييه.


