يه‌كێتى له رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى پاشگه‌ز بوويه‌وه
پارتى و يه‌كێتى به رێككه‌وتن چوونه هۆڵى په‌رله‌مان و يه‌كێتى پاشگه‌ز بوويه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان، له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌ز بوويه‌وه، كه له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان، سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆكى كۆمار كردبوويان.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح، پۆستێكى سيادى پێ ده‌درا له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى له كێبڕكێى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
دواى ته‌واوبوونى رێژه‌ى ياسايى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، يه‌كێتى له‌و رێككه‌وتنه پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسى رايگه‌ياند، له دانيشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ن.
پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستيپێكردووه.
شه‌ش كانديدى پۆستى سه‌رۆك كۆمار كشاونه‌ته‌وه.
فوئاد حوسێن كانديدى پارتى ديموكراتى كوردستان، چانسى سه‌ركه‌وتنى زياتر بووه.
كانديده‌كانى پۆستى سه‌رۆك كۆمار ويستوويانه كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام رێگرييان لێكراوه.