ده‌نگۆيه‌ك له باره‌ى فوئاد حوسێن ره‌تده‌كرێته‌وه
ئه‌و ده‌نگۆيه دووره له راستييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان له كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى عێراق ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گوايه فوئاد حوسێن كانديدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار په‌رله‌مانى به‌جێهێشتبێت.
له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان24 له په‌رله‌مانى عێراق رايگه‌ياند، ئه‌و ده‌نگۆيه دووره له راستييه‌وه و فوئاد حوسێن له په‌رله‌مان نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆيه له كاتێكدا بوو كه پرۆسه‌ى ده‌نگدان به نهێنى به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
كامێراى كوردستان24 له نزيكه‌وه وێنه‌ى فوئاد حوسێنى راسته‌وخۆ بۆ بينه‌رانى گواسته‌وه، كه له‌گه‌ڵ تيمهكهيدا سه‌رقاڵى كارهكانييهتى.