مه‌سعود حه‌يده‌ر: يــــه‌كـێـتـى فـــــێــڵـــى كــــــرد
يه‌كێتى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى تێكدا كه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجاميدابوو
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌يده‌ر، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، رايگه‌ياند، يه‌كێتى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى تێكدا كه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجاميدابوو.
گوتيشى: يه‌كێتى فێڵيان كرد و ره‌چاوى هيچيان نه‌كرد و ئه‌و رێككه‌وتنه‌شيان پێشێلكرد، كه ئه‌نجاميان دابوو.
روونيشيكرده‌وه، له رووى ده‌ستوورييه‌وه رێگه هه‌يه خولى دووه‌مى ده‌نگدان چوار رۆژ دوا بخرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌ت هه‌بێت يه‌كێتى و پارتى گفتوگۆ بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دواى ئه‌وه هات، به هۆى بوونى چه‌ند كانديدێكى كورده‌وه، ئێواره‌ى رابردوو، رێژه‌ى دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ته‌واو نه‌بوو و به‌و هۆيه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ ئه‌مڕۆ.
له دوێنێوه شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان و شاندێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لايه‌ن و كوتله په‌رله‌مانييه‌كان له به‌غدان.
دواى 24 كاتژمێر گفتوگۆى چڕى نێوان هه‌ردوو شاندى پارتى و يه‌كێتى له به‌غدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، يه‌كێتى كانديدى خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمار بكێشێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا كورد به يه‌ك كانديد بچێته هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تايبه‌ت به كوردستان24 رايگه‌ياند، به گوێره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ردوولا فوئاد حوسێن وه‌ك كانديدى كورد ده‌چووه هۆڵى په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ساڵح له كێبڕكێى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار ده‌كشايه‌وه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان پارتى رازى بوو، به‌شێكى به‌رچاوى ئيستحقاقى هه‌ڵبژاردنى خۆى و پۆسته سيادييه‌كانى ديكه‌ى حكومه‌ت بداته يه‌كێتى له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له كێبڕكێى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار.
دواى رێككه‌وتنه‌كه، زانيارى ئه‌وه به‌رده‌ست كه‌وتوون، كه يه‌كێتى پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه له رێككه‌وتنه‌كه و داوايكردووه، پۆستى سه‌رۆكى كۆمار په‌نجا به په‌نجا دابه‌ش بكرێت و دوو ساڵ بۆ پارتى و دوو ساڵ بۆ يه‌كێتى بێت.
په‌شيمانبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى له كاتێكدا بوو، كه پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستيپێكردووه.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى رايگه‌ياند، له دانيشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق 297 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ن و دواى سوێندخواردنى په‌رله‌مانتارانى گۆڕان پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌ستيپێكرد.
له سه‌روبه‌ندى ده‌ستپێكى پرۆسه‌ى ده‌نگداندا كانديده‌كانى پۆستى سه‌رۆكى كۆمار ره‌خنه‌يان له ئاليه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار گرت.
سه‌ردار عه‌بدوڵڵا كانديدى سه‌ربه‌خۆ، رايگه‌ياند، ئه‌وه‌ى له هۆڵى په‌رله‌مان ده‌گوزه‌رێت ناده‌ستوورييه.
له هه‌ڵوێستێكيشدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رايگه‌ياند، بەڕێوەچوونی ئێستای هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق پێچەوانەی ئەو نەریتەیە كە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە گەڕەكانی ڕابردوو پەیڕەو كراوە. یان دەبوایە كاندیدێكی كورد لەنێو گەورەترین كوتلە بەربژێر كرابا یانیش فڕاكسیۆنە كوردییەكان یەكلاییان كردبا.
سه‌رۆك بارزانى له په‌يامێكدا كه له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، راشيگه‌ياند، ئەو ئالیەتەی ئێستا بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نیە و لە داهاتوویەكی نزیكدا هەڵوێستی خۆمان دەبێت.