خوێنی دوو هاووڵاتی لە پێناو سەرۆک کۆمار ڕژا
یه‌كێكیان له سلێمانی و ئه‌وی دیكه‌یان له چه‌مچه‌ماڵ
K24- هه‌ولێر:
ئەمشەو لە پەرلەمانی عێراق بەرهەم ساڵح وه‌ك پێنجەم سەرۆک کۆماری عێراق یەکلایی کرایەوە، بەو هۆیەشەوە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان تەقەی خۆشی دەکرێت, لە چەمچەماڵیش کەسێک به‌و ته‌قه‌یه كوژرا.
ئەیوب حەمە جێگری بەرێوبەری تەندروستی چەمچەماڵ رايگه‌ياند، بەهۆی تەقەی خۆشیەوە هاوڵاتیەک لە قەزای چەمچەماڵ بەناوی "فه‌رهاد محمد ئه‌مین" له دایكبووی١٩٧١ لەماڵی خۆی له قه‌زای چه‌مچه‌مال بریندار بوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی بووه‌ته قوربانی ته‌قه‌ی خۆشی بوونی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆمار، خه‌ڵكی گوندی موردانه‌ی جه‌باری سه‌ر به‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، په‌یامنێری كوردستان 24 له شاری سلێمانی رایگه‌یاند، لەتەنیشت یاریگای چیا لەسلێمانی بەهۆی تەقەی خۆشیه‌وە کەسێک گیانی لەدەست دا ئەمەش دووەم حاڵەتە.
لەکاتی بوونی هەر ئەنجامێک کە لەسوودی حیزبەکان بێت لایەنگران و کادیرانیان تەقەی خۆشی دەکەن و بریندار و کوژراوی دەبێت تائێستا هیچ هەڵوێستێکی جدی بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه له لایه‌نه‌كان به‌دی نه‌كراوه.
H.B