دەمیرتاش وەڵامی تۆمەتەكان دەداتەوە
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەچێتە بەردەم دادگا
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) لەسەر ئەو دۆسیەیە بەڕێوەدەچێت، كە بەھۆیەوە دەستگیركراوە.
ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە لە ئەنقەرە لەبەردەم دادگا ئامادە دەبێت، دادگاییكردنەكە لەسەر ئەو دۆسیەیە كە دەمیرتاش پێی دەستگیر كراوە. لەو دۆسیەیەدا دەمیرتاش بە ھاوكاریكردنی پەكەكە تۆمەتباركراوە. بێجگە لەو دۆسیەیە، نزیكەی 25 دۆسیەی دیكە كۆكراونەتەوە دژ بە دەمیرتاش كە داوا دەكرێت سەدان ساڵ زیندانی بكرێت.
لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا كە لە 24/6/2018 بەڕێوەچوون، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، لە زیندانەوە یه‌كێك بوو له كاندیده‌كانی سه‌رۆككۆماری توركیا و توانی زیاتر له 8% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له 4/11/2016ـه‌وه بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی پەكەكە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە دەستگیركراوە.