به وێنه.. ته‌قاندنی یه‌كه‌م گوللـه‌تۆپی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ببینه
دوای ئه‌م رووداوه جه‌نگی جیهانیی ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی، چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژوویی بڵاوكرده‌وه كه ته‌قاندنی یه‌كه‌م گوللـه‌تۆپی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م نیشان ده‌دان و له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی جه‌نگی ته‌قێندراوه.
ته‌قاندنی ئه‌و گوللـهتۆپه له كه‌شتی جه‌نگی "شیلزفینگ هۆلستاین"ی ئه‌ڵمانی، له 1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1939، بووه هۆی سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ، ته‌نها دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ش، به‌ریتانیا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا راگه‌یاند.
ئه‌و وێنه مێژووییانه له زیادكردنێكی ئاشكرا له به‌ریتانیا، بۆ فرۆشتن نمایشكراوه.
پێشبینیش ده‌كرێت، ئه‌و وێنانه‌ی جه‌نگ، به زیاتر له 250 ملیۆن پاوه‌نی به‌ریتانی بۆ هه‌ر وێنه‌یه‌ك، بفرۆشرێن.
جه‌نگی جیهانیی دووه‌م، ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ته‌واوی خایاند و له سه‌ره‌تای مانگی 12ی 1939 ده‌ستیپێكرد و له 2ی 12ی 1945 كۆتایی هات.
ئ. م