پارتى: ئەوەی ئەمجارە يهكێتى كردی تێكدانی تهوافق بوو
مهكتهبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه، ئهمهى خوارهوه دهقهكهيهتى
K24 – ههولێر:
به سهرپهرشتى سهرۆك مهسعود بارزانى، مهكتهبى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان كۆبوويهوه و دواى كۆبوونهوهكهش راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه و تێيدا رايگهياند، ئهوهى يهكێتى كردى تێكدانى تهوافقى سياسى بووه.
مهكتهبى سياسى پارتى راشيگهياندووه، كه پارتى ئهمجاره، پۆستى سهرۆك كۆمار به نوێنهرايهتى كورد نازانێت و تێيدا هاتووه: ئێمە ئەم پۆستە و شێوازی دانانی ئەمجارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی كوردستانی نازانین.
دهقى راگهيهندراوهكه:
راگەیاندراوی كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەمرۆ، 3/10/2018 ، بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی، مەكتەبی سیاسی كۆبۆوە بۆ تاوتوێی و بەدواداچوونی پرۆسەی سیاسی عێراق و لێكەوتەكانی ئەم دواییە، ئەمەش لە روانگەی هەوڵەكانی كە درابوون بۆ چارەسەری كێشەكان و هەروەها لە روانگەی پاراستنی یەك ریزی و تەبایی نێو ماڵی كوردستانی.
سەبارەت بە میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، جەخت لەوە دەكەینەوە كە سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستان بووە و پشكی لایەنێكی سیاسی نەبووە، هەمیشەش لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی هێزە كوردستانییەكان یەكلایی كراوەتەوە. ئەوەی یەكێتی نیشتمانی ئەمجارە كردی تێكدانی ئەم تەوافقە بوو، ئەمەش سەرەتایەكی خراپە بۆ یەكلا كردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.
بۆیە ئێمە ئەم پۆستە و شێوازی دانانی ئەمجارەی، بە نوێنەرایەتی و ئیستحقاقی گەلی كوردستانی نازانین، دەرگایەكیشی كردەوە كە خەڵكانی دیكە بڕیار لەسەر ئەو ئیستحقاقەی ئێمە بدەن نەك نوێنەرانی گەلی كوردستان.
پارتی بە گرینگییەوە سەیری هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقی كردووە و بەشدار بووە لە بیرو را گۆرینەوە، بە تایبەتیش كە بەزەروری زانیوە لە عێراقی نوێدا پێكهاتەكان لە ئیستحقاقاتی بڕیارلێدراو بەهرەمەندبن و ئەو ئیستحقاقاتانەش لە ئاكامی قەناعەت و بۆچوونی پێكهاتەكان بێت و نوێنەرایەتی راستەقینەی ئەوان بكات. لە ئێستاشدا هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بە وردی متابعە دەكەین و، لەكاتی خۆیدا بڕیاری پێویست دەدەین.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
3/10/2018