كۆنگرێسمانێكى ئهمهريكا: سهرۆكى نوێى كۆمارى عێراق به هاوكارى قاسم سولهيمانى دانراوه
ئەو گۆڕانکاریانە زۆر هەراسانکارن و کێشەی مەزن دەنێنەوە
K24 – ههولێر:
کۆنگرێسمانێکی ناودار و پاڵێوراوی پێشوو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەستنیشانکردنی بەرهەم ساڵح و سەرکردە تازەکانی عێراق بە بردنەوە بۆ ئێران لەقەڵەم دەدات.
مارکۆ روبیۆ، کۆنگرێسمانی کۆماریی، لە توێتێکدا، سەرنجی خۆی خستووهتهڕوو و ئاماژەى بۆ ئەوە كردووه بەرهەم ساڵح سەرۆک كۆماری عێراق بەهۆی کاریگەری قاسم سولەیمانی هەڵبژێردراوە.
ئاماژەى بۆ ئەوەش كردووه، سهرۆك كۆمارى نوێ و سەرکردەکانی ديكهش بێ لایەن نین لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا و بە کاریگەری راستەوخۆی قاسم سولەیمانی و سوپای پاسداران هەڵبژێردراون و رێکەوتنەکانیش بەهۆی قاسم سولەیمانیەوە هەڵوەشێندراونەتەوە و براوەی یەکەمیش هەر ئێرانە.
لە کۆتایی تویتەکەدا ئەوەشی نووسیوە، کە ئەو گۆڕانکاریانە زۆر هەراسانکارن و کێشەی مەزن دەنێنەوە.
This article is wrong in claiming that the selection of new Iraqi PM & President leaves no clear winner between #Iran & U.S.. The clear winner is Iran. IRGC leader Soleimani personally brokered this deal. This is a major & troubling development. https://t.co/2zJV7EKjOv
— Marco Rubio (@marcorubio) ٣ أكتوبر ٢٠١٨