دوو ته‌قینه‌وه له شاری كه‌ركووك روویاندا
ته‌قینه‌وه‌كان له‌ڕێگه‌ی بۆمبی هه‌ڵواسراو و ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدران
K24- هه‌ولێر:
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه له دوو گه‌ڕه‌كی جیاوازی شاری كه‌ركووك، 4 كه‌س بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك به په‌یامنێری كوردستان 24ـیان راگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی هه‌ڵواسراو به ئۆتۆمۆبیلێكی مه‌ده‌نییه‌وه له نزیك قوتابخانه‌ی مه‌یامه له گه‌ڕه‌كی "ئه‌سرا و مه‌فقودین"ی ئه‌و شاره، 3 كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوانه دووپاتیشیانكرده‌وه، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له نزیك فه‌رمانگه‌ی كاره‌با له گه‌ڕه‌كی دۆمیزی باشووری كه‌ركووك، كه‌سێك برینداربوو.
وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا، ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی دۆمیز له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوی جۆری ئۆپڵه‌وه ئه‌نجامدراوه، كه هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگای نه‌ینه‌وا بووه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، دۆخی ئه‌منی شاری كه‌ركووك و ته‌واوی ئه‌و ناوچانه ناسه‌قامگیر بووه، لێره و له‌وێ ته‌قینه‌وه و هێرش و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌ردێن.
H.B