سەرۆك بارزانی: عادل عەبدولمەهدی بەرژەوەندیی عێراق و كوردستان لەبەرچاو دەگرێت
سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتن بۆ عادل عەبدولمەهدی دەخوازێت
K24 - ھەولێر
سەرۆك مەسعود بارزانی، هیوای سەركەوتن بۆ عادل عەبدولمەهدی دەخوازێت و پشتیوانی خۆشی بۆ ھەوڵەكانی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی 10ـی 2018 سەرۆك مەسعود بارزانی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەهدی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراقی فیدڕاڵەوە كرد.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی، (عادل عەبدولمەهدی)ـی وەك خەباتگێڕێكی دێرین و دۆستی گەلی كوردستان وەسفكرد و دڵنیایی خۆیشی دەربڕی كە عادل عەبدولمەهدی، هەمیشە بەرژەوەندیی عێراق و كوردستان لەبەرچاو دەگرێت و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ راگەیاند و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
رۆژی 2/10/2018، عادل عهبدولمههدى، بۆ پێكهێنانى كابينهى نوێى حكوومهتى عێراق راسپێردرا.