سهرۆك بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی راگهیاند
سهرۆك بارزانی: باشترین ڕێگە بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات سندووقەكانی دەنگدانە
K24- ههولێر:
بهبۆنهی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان، سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی راگهیاند و تێیدا هاتووه، "بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلمانی كوردستان لە 30ـی ئەیلوولی 2018 پیرۆزبایی لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم و، بەبۆنەی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە جەماوەری سەربەرز و خۆڕاگر و هەموو ئەندام و لایەنگر و كادیر و هەوادارانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم.
ههروهها له پهیامهكهیدا سهرۆك بارزانیدا جهخت كراوهتهوه، "جێگەی خۆشحاڵییە كە هاووڵاتیان لە پڕۆسەیەكی دیموكراسیدا دەنگیان داوە و باشترین ڕێگەش بۆ دەستاودەستكردنی دەسەڵات سندووقەكانی دەنگدانە".
ئاماژه بهوهشدراوه، "سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەركەوتنی هەموو گەلی كوردستانە، هۆشیاریی سیاسیی خەڵك پێش دەخات و كاریگەریشی لەسەر بەرزتربوونی پێگە و ناوبانگی هەرێمی كوردستان دەبێت. داوایش لە هەموو خەڵكی كوردستان و بە تایبەت جەماوەری پارتی دەكەم كە لە دەربڕینی خۆشیدا پابەندی بنەماكانی یاسا و ئاسوودەیی هاووڵاتیان بن و خۆیان لە تەقەكردن و كردەی ناشارستانی بپارێزن".
لهكۆتاییشدا سهرۆك بارزانی باسی ئهوهی كردووه، "ڕەنگە زۆر كەس و لایەنی سیاسیی هەرێم ڕەخنە و تانە و تێبینیان لەسەر هەبوونی پێشێلكاری و سەرپێچی و ساختەكاری هەبێت كە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ئەنجام دراون. هەر بۆیە داوا لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی كوردستان دەكەم، بەدواداچوونی ورد و جددی بۆ سكاڵا و سەرپێچییەكان بكات و بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە تێپەڕینی ساختەكاری و پێشێلكاری نەدرێت و ڕاستییەكان بخرێنەڕوو".
H.B