كۆمیسیۆن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی راگه‌یاند

ئه‌نجامی به‌رایی 85%ی ده‌نگه‌كانه‌

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوولی رایگه‌یاند.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، جارێ ژماره‌ی ده‌نگی پێویست بۆ كورسی ده‌رناهێنرێت و ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامی به‌رای ته‌نها 85%ی ده‌نگه‌كانه‌، دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، هه‌ندێك سكاڵا هه‌یه‌ پێویستی به‌ كات و لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌یه‌.

روونیشی كرده‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌ی سكاڵاكان 1045 سكاڵایه‌ و كاتی زۆریان ده‌وێت تا یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

یه‌كێتی 287 هه‌زار و 575 ده‌نگ

به‌ره‌و ئیسڵاح 69 هه‌زار و 477 ده‌نگ

لیستی سه‌رده‌م 13 هه‌زار و 708 ده‌نگ

نه‌وه‌ی نوێ 113 هه‌زار و 297 ده‌نگ

گۆڕان 164 هه‌زار و 336 ده‌نگ

پارتی پارێزگاران 3 هه‌زار و 028 ده‌نگ

ئازادی 7 هه‌زار و 69 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی  6 هه‌زار و 886 ده‌نگ

پارتی دیموكراتی كوردستان 595 هه‌زار و 592 ده‌نگ

كۆمه‌ڵی ئیسلامی 94 هه‌زار و 992 ده‌نگ

كورسی پێكهاته‌كان – توركمانی:

لیستی توركمانی 628 ده‌نگ

پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی 2 هه‌زار و 636 ده‌نگ

لیستس میلله‌ت 526 ده‌نگ

هاوپه‌یمانی توركمانی هه‌ولێر 605 ده‌نگ

بزووتنه‌وه‌ی برووسكه‌ی توركمانی 695 ده‌نگ

پارتی چاكسازی توركمانی 2 هه‌زار و 464 ده‌نگ

لیستی توركمانی هه‌ولێر 561 هده‌نگ

به‌ره‌ی توركمانی‌ هه‌زار و 332 ده‌نگ

كورسی پێكهاته‌كان – كلدان سریان ئاشووری:

قائیمه‌ی رافیده‌ین 2 هه‌زار و 147 ده‌نگ

حزب ابناء النهرین 301 ده‌نگ

مجلس الشعبی الكلدانی السریانی الاشوری 2 هه‌زارو 552 دده‌ن

هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی 6 هه‌زار و 291 ده‌نگ

لیستی دیموكراتی مه‌سیحی 181 ده‌نگ

كورسی پێكهاته‌كان - ئه‌رمه‌ن:

نوبار سیپان غه‌ریب 242 ده‌نگ

ئه‌تكار هاكوب بطرس 373 ده‌نگ

ئارام برزۆ حه‌مۆ 463 ده‌نگ

موراد ماردۆس وارتان 346 ده‌نگ

یروانت نیسان ماركۆس 494 ده‌نگ

فه‌هیك كه‌مال سیرانیان 489 ده‌نگ