عێراق له دژی بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت
زنجیره‌یه‌ك دانیشتن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراون
K24- هه‌ولێر:
حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبڕیارێك له دژی بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی عێراق "هه‌رێمی كوردستان" ده‌رده‌كات".
قه‌دۆ بوونی هێزه‌كانی سوپای توركیای له ناو خاكی عێراق "هه‌رێمی كوردستان"ـیشی به ناشه‌رعی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "توركیا عێراقی له‌و بڕیاره ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك رایگه‌یاندبوو، هێزه‌كانی سوپای ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ش له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌مێننه‌وه و ئه‌و بڕیاره دوێنێ له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند كرا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ سایتی مه‌علومه دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بوونی هه‌ر هێزێكی بیانی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه"، گوتیشی، "له رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران زنجیره‌یه‌ك دانیشتن بۆ تاوتوێكردنی بوونی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی وڵات ته‌رخان ده‌كات و ژماره‌یه‌ك بڕیاریش بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه چه‌كدارانه ده‌رده‌كات، كه له ناوچه سنوورییه‌كانی باكوور وڵات "هه‌رێمی كوردستان"ـه‌وه هاتوونه‌ته ناو خاكی وڵاته‌كه‌مان، به‌تایبه‌ت كه توركیا و هه‌ندێ وڵاتی دیكه به پاساوی جیاواز سه‌روه‌ری خاكی عێراقیان پێشێلكردووه و سنووری عێراقییان به‌زاندووه".
هه‌روه‌ها قه‌دۆ گوتی: "لایه‌نی توركی حكوومه‌تی به‌غدای له‌و بڕیاره ئاگادارنه‌كردووه‌ته‌وه، كه بۆ هێشتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه له‌ناو خاكی عێراق ده‌ریكردووه"، گوتیشی: "ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی به‌غدا له‌و بڕیاره ته‌واو پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌مانه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه".
دوێنێ په‌رله‌مانی توركیا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ناو خاكی عێراق و سووریا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه په‌سه‌ندكرد.
H.B