روونكردنه‌وه و سوپاسنامه‌یه‌ك له فوئاد حسێنه‌وه
بۆیه له پرۆسه‌كه كشاینه‌وه چونكه له‌ده‌ره‌وه‌ی كورد ئه‌و پرسه یه‌كلایی كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق، فوئاد حوسێن په‌یامێكی روونكردنه‌وه و سوپاسنامه‌ی راگه‌یاند و تێیدا هاتووه، "دوابه‌دوای به‌ربژێركردنمان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مسعود بارزانی و به پشتگیری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداریمان له چالاكییه‌كان و كاركردن بۆ دانانی زه‌مینه‌یه‌كی دروست بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنمان بۆ پرۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو، كه كێبركێیه‌كه له چوارچێوه‌ی ئیراده‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێم له به‌غدا، یان له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی هه‌ردولایه‌نی سه‌ره‌كی پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت".
هه‌وره‌ها فوئاد حوسێن گوتی، "زۆر دلخۆش بووین كاتێك كه نێچیرڤان بارزانی و پاڤێل تاڵه‌بانی گه‌یشتنه رێككه‌وتن له نێوانیاندا، كه یه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن. ئه‌م رێككه‌وتنه نزیكه‌ی دوو كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بوو، به‌ڵام ئێمه تووشی سه‌رسوڕمان بووین كاتێك كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد، بینیمان لایه‌نه‌كه‌ی دیكه به‌ربژێری خۆی نه‌كشاندووه‌ته‌وه، و چوونه‌ته ناو هاوپه‌یمانی جیاجیا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، و ئه‌و میكانیزمه‌یان پشتگوێ خست كه له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون و پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌بوون".
حوسێن له په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "به‌و پێییه‌ی بڕوامان به‌وه بوو كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی به‌ربژێر مافی پێكهاته‌ی كورده، بۆیه بڕیارماندا له پرۆسه‌كه بكشێینه‌وه".
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوابه‌دوای ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه، كه به پێویستمانزانی بڵاوی بكه‌ینه‌وه بۆ ئاگاداربوونی هه‌موو لایه‌ك له راستییه‌كان، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێزانینمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك مسعود بارزانی ده‌كه‌ین و سوپاسی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ به‌ربژێركردنمان بۆ ئه‌و پۆسته. سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی و شاندی هاورێی ده‌كه‌ین، كه بۆ پشتگیری كردنمان سه‌ردانی به‌غدایان كرد و به‌شدارییان له دانوساندن و گفتوگۆكاندا كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌م حیزبه ده‌كه‌ین. سوپاسی ئه‌و گروپه چاڵاكه ده‌كه‌ین كه هاورێیه‌تی ئێمه‌یان كرد بۆ سه‌ردانی به‌غدا و ژماره‌یه‌كی زۆر چاڵاكیی راگه‌یاندنی چڕ‌وپڕیان ئه‌نجامدا، كه ئه‌وان باشترین پاڵپشت بوون بۆمان".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسی ملیۆنه‌ها له رۆله‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوه كردووه و، سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له پێكهاته جیاوازه‌كانی ناو عێراق ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵماندا هاوسۆز بوون، سوپاسی هه‌موو هاووڵاتیانی كورد و عێراقییه‌كانی هه‌نده‌ران و هاووڵاتییه بیانییه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتگیری‌یان له ئێمه كرد. سوپاسی راگه‌یاندنكاره‌كانی كوردستانی و عێراقی ده‌كه‌ین" كه ده‌رفه‌تیان پێداین بۆ روونكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كانمان".
فوئاد حوسێن جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، كاری ئێمه له كاروانی خه‌باتی دوور و درێژمان هه‌میشه له پێناو یه‌كریزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌دیهێنانی ئه‌و پره‌نسیپانه بووه، كه بڕوای ته‌واومان پێی هه‌بووه. بۆیه له‌و روانگه‌یه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان بپارێزین".
له كۆتاییشدا فوئاد حوسێن پیرۆزبایی له گه‌لی كوردستانی كرد، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی وه‌سفیكرد.
H.B