نێچيرڤان بارزانى: پێدانى نۆبڵى ئاشتى به نادیه مایه‌ى شانازى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه
په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، به بۆنه‌ى به‌خشينى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى به ناديه موراد، په‌يامێكى پيرۆزبايى بڵاوكرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياندووه، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه.
له په‌يامه‌كه‌يدا، نێچيرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى وتووه: خاتوو نادیه موراد، كه سیمبولى قوربانییه‌كانى ئێزدییان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا.
ده‌قى په‌يامه‌كه
به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتییه‌وه، پڕ به دڵ پیرۆزبایى له خاتوو نادیا موراد ده‌كه‌ین. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌میشه كار و چالاكییه‌كانى، مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه بوون، پێدانى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتیش به خاتوو نادیا مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵیى ئێمه و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه.
هیوادارین ئه‌م خه‌ڵاته هه‌ندێ دڵنه‌واییى خاتوو نادیا بداته‌وه له‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر خۆى و خانه‌واده‌كه‌یدا هاتووه، هه‌روه‌ها دڵنه‌واییى خوشك و برایانى ئێزدى بداته‌وه له‌و كاره‌ساته‌ى به‌سه‌ریاندا هات، چونكه ئه‌م خه‌ڵاته ته‌نیا بۆ تاقه كه‌سێك نییه، به‌ڵكوو بۆ خۆڕ‌اگرى و قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه.
خاتوو نادیا موراد كه سیمبولى قوربانییه‌كانى ئێزدییان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و هه‌ڵگرى په‌یامى ئاشتى و مرۆڤایه‌تییه له جیهاندا، هه‌میشه له كار و چالاكییه مرۆییه‌كانیدا پشتگیریى ته‌واوى ئێمه‌ى هه‌بووه و ده‌بێت. هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازین و دووباره پیرۆزبایى لێده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌ه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان