نرخی مریشك به‌رز دەبێتەوە
ھۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، نرخی مریشكی زیندوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، له هه‌ندێك شوێندا بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك سێ هه‌زار دیناری تێپەڕاندووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی مریشك له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، مریشكی زیندوو ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی باشووری عێراق ده‌كرێت، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پایز و وه‌رزی سه‌رماش داخوازی له‌سه‌ر مریشك زیاتر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان نرخی گۆشتی مریشكی زیندوو، ناجێگیره و هه‌میشه له به‌رزی و نزمیدایه، ئه‌وه‌ش زیانی له به‌رهه‌مهێنه‌رانی مریشك داوه و هاووڵاتیانیشی نیگه‌ران كردووه.
ھ.م