باران بارین دەست پێدەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ماوەی 48 كاتژمێری داھاتوودا لە ھەندێك ناوچەی سنووری ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

ھەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارەو شەودا لە ناوچە سنوورییەكانی باكووری رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر باران دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی