وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له هه‌ولێر داخست
پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌بوونه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی به‌ناوی قوتابخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر داخست و رێگه‌نادات بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 قوتابی وه‌ربگریت.
به گوێره‌ی دوو نووسراوی فه‌رمی، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه ده‌رچووه، ئه‌و قوتابخانه‌یه پابه‌ندی "یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت نه‌بووه" و بۆیه داخراوه.
هه‌ر به گوێره‌ی نووسراوه‌كان، قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و دادنووسی یه‌كی هه‌ولێر، ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه دابخه‌ن.
له یه‌كێك له نووسراوه‌كانیشدا ئاماژه به‌وه كراوه، چه‌ندین هه‌وڵی بنیاتنه‌رانه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی قوتابخانه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام سوودی نه‌بووه و دواجار مۆڵه‌تیان له قوتابخانه‌كه وه‌رگرتووه‌ته‌وه و بڕیاری داخستنییان داوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م