سه‌رۆك بارزانی و شاندێكی سوننی دوا پێشهاته‌كانی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ئه‌مرۆ یەكشەممە 7ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی هاوپەیمانیی میحوەری وەته‌نی بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كۆبووه‌وه‌، كە له‌ جەمال كەربولی و ئەحمەد جبووری، سەركردە لە هاوپەیمانێتیی میحوەری وەتەنی و یەحیا كوبەیسی، ئەندامی هاوپەیمانێتیی میحوەری وەتەنی پێكهاتبوون.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تاتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

H.B