كەشناسی: باران دەبارێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ھەندێك ناوچە نیمچە ھەور و لە ھەندێك ناوچەی دیكەی ھەوری تەواو دەبێت لە بەھەندێ ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانبارین ھەیە.
