18 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

"دەست بەسەر چەند پارچە چەکێکدا گیراوە"

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هەواڵی دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە تۆمەتی جیاوازیان بەسەردا سەپاوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی سلێمانی، ئەو تۆمەتبارانە لە 1 بۆ 8ی ئەم مانگە، بە تۆمەتی تەقەکردن، لێدان بە مەبەست، فێڵکردن وخواردنی پارەی هاووڵاتیان دەستگیرکراون. دوو دەمانچە و یەک کڵاشنیکۆڤیش دەستی بەسەردا گیراوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی:"

لە ماوەی رۆژانی (1ی10 ی 2018 بۆ 8ی10ی2018 ) هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار- رۆژئاوا 18 تۆمەتبار دەستگیردەكەن و سەرجەمیان روبەڕوی یاسا دەكرێنەوە بەشێوەیەك كە :

- دەستگیركردنی 4 تەقەكەر .
- دەستگیر كردنی 4 تۆمەتبار بە پێی ماددەی 405-31 .
- دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار بە پێی ماددەی 412 ، لێدانی بە ئەنقەست .
- دەستگیركردنی 8 تۆمەتبار بە پێی ماددەكانی (453 ، 456 ) ، فێڵ كردن و خواردنی پارەی هاوڵاتیان .
هەروەها دەستیش گیراوە بەسەر 2 دەمانچە و 1 كڵاشینكۆف ."

H.J