پارتی بارەگاكانی ناباتە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی
"دەبێت بارودۆخی ئەو ناوچانە ئارام ببنەوە"
K24 - ھەولێر
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەوان ئامادەنین بارەگاكانیان لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكە لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی بكەنەوە.
کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە كوردستان24 رایگەیاند: "تاوەکو کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دابن، ئەوا ئامادەنین بارەگاکانمان ببەینەوە ئەو ناوچانە".
گوتیشی: "دەبێت بارودۆخی ئەو ناوچانە ئارام بێتەوە و بە هاوبەشی بەڕێوەببردرێن، تائەو کاتەی ماددەی 140ی دەستوور جێبەجێدەکرێت".