كەشناسی پێشبینی باران دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشانسی ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەكی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشانسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان ئەگەری نمە باران ھەیە.
