رێبوار تاڵه‌بانی: كه‌ركووك له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئارام نه‌بووه و ئارامیش نابێت
كه‌ركووك ساڵێك دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێشتا ئارام نییه
K24 - هه‌ولێر:
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر شاری كه‌ركووك ئارام نه‌بووه و ئارامیش نابێت، هه‌ر له حه‌ڤده‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌وان داوای ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخی شاری كه‌ركووكیان كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، گووتی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناكرێت.
هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش گه‌ڕانده‌وه، كه به‌لای كه‌می كۆمیسیۆنی باڵا پێویستی به شه‌ش مانگ یان ساڵێكه بۆ ئاماده‌كاریكردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه، بۆیه به لای كه‌مه‌وه تا شه‌ش مانگی دیكه هه‌ڵبژاردن ناكرێت.
نزیكه‌ی ساڵێكه خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویداوه، كه تێیدا كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، له رێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێردا راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه و تا ئێستاش نه‌توانراوه به ته‌واوه‌تی ئارامی بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ئ. م