هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه‌و چاكسازیی داوای به‌شداریی كارای پارتی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات
"دیار نییه پارتی به ته‌نها شاند ده‌نێرێته به‌غدا یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پێكه‌وه ده‌بن"
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی هاوپه‌یمانی بونیادنانه‌وه‌و چاكسازی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "شانده‌كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌و بارودۆخه‌ی له عێراق روویدا سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی-یان كردووه و په‌یوه‌ندی نێوانیان له‌گه‌ڵ كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان به گرنگ ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بچینه ناو حكوومه‌تی داهاتووی عێراقه‌وه".
هه‌وه‌ها گووتی: "شانده‌كه پێیانخۆش بووه‌و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی به‌هێزه‌وه به‌شداریی حكومه‌تی داهاتووی عێراق بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكبخرێته‌وه‌و ئه‌و چه‌وتی كاره خراپانه‌ی له حكومڕانی عێراقدا كراوون له رابردوودا راسته‌ڕێ بكرێنه‌وه".
فازڵ میرانی گووتی: "به روونی به شانده‌كه‌مان گوتووه، پرۆژه‌ی خۆمان داوه‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و ئاماژه‌مان به‌وه‌كردووه كه له‌م بابه‌ته‌دا باسی زۆرینه و كه‌مینه نییه و ئه‌وه‌ی واجبه له‌سه‌رمان ئه‌دای ده‌كه‌ین و مافه‌كانیشمان ده‌وێت و هه‌وڵده‌ده‌ین و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌چینه پێشه‌وه".
هه‌روه‌ها كاكه‌مین نه‌جاڕ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاند: "نه‌مانگوتووه كه‌ی شاند ده‌نێرینه‌وه به‌غدا و جارێك دیارنییه به‌جیا شاند ره‌وانه ده‌كه‌ین یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكه‌وه ده‌بین".
ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوپەیمانێتی بونیادنانەوە و چاکسازی بە سەرۆکایەتی عەمار حەكیم، گەیشتە شاری ھەولێر و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه.