پێكهاته‌ی توركمان به 3 كورسییه‌وه داوای 3 پۆستی باڵا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت به‌رهه‌ڵستیمان بكات جێگره‌وه‌ی دیكه‌مان هه‌یه و پاشه‌گه‌ز نابینه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داواكاری پێكهاته‌ی توركمان له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ئاشكرا كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماژه‌ی به پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و جێگری سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كرد.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی "به‌غداد الیوم" ساڵحی گوتی: "ئێمه توانایه‌كی گه‌وره‌مان له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر پۆستێكی حكوومی هه‌یه، چ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بێت یاخۆد هه‌ر وه‌زاره‌تێكی دیكه".
ئاشكراشیكرد: "داوای پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانمان كردووه"، گوتیشی، ئه‌و 3 پۆسته به شایسته‌ی خۆمان ده‌زانین.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌رهه‌ڵستی ئه‌و داواكارییه‌ی ئێمه‌ی بكات، ئه‌وا پێویسته چه‌ند پۆستێك له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێمان بده‌ن، ئه‌گه‌رنا داوای زیاتر له وه‌زاره‌تێك بۆ پێكهاته‌ی توركمان ده‌كه‌ین و له‌و داواكارییه‌ی خۆشمان پاشه‌گه‌ز نابینه‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، له‌كۆی 329 كورسی په‌رله‌مانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پێكهاته‌ی توركمان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ته‌نیا 3 كورسی له شاری كه‌ركووك به‌ده‌ست هێناوه، كه یه‌كسانه به‌كۆی سه‌رجه‌م كورسیه‌كانی ئه‌و پێكهاته‌یه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
H.B