گەشتی ئاسمانی نێوان شاریقە و سلێمانی دەستپێدەکات
هەفتانە دوو گەشت ئەنجام دەدرێت
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیماراتی ئەیەر عەرەبییە لە 6ی تشرینی دووەم، هەفتانە دوو گەشتی راستەوخۆ لە شاری شاریقەوە بۆ شاری سلێمانی ئەنجام دەدات.
سایتی گۆڵف بێزنس ئاشکرایکردووە، لە 6ی مانگی داهاتووەوە، رۆژانی هەینی و سێشەممانی هەموو هەفتەیەک، گەشتی راستەوخۆ لە نێوان شاریقە و سلێمانی دەستپێدەکات.
جیا لە سلێمانی، ئەو کۆمپانیایە لە شارەکانی هەولێر، بەغدا و نەجەف گەشتەکانی رێکدەخات و بە گوێرەی هەواڵێکی گۆڵف بێزنس، گەشتەکانی ئەیەر ئەرەبیا خەرجییەکی کەمی تێدەچێت.
بەهۆی نەکردنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ تورکیا، رێکخستنی ئەم جۆرە گەشتانە سوودی بۆ گەشتیارانی سلێمانی دەبێت، رەنگە هەندێک لە رێگاکانیان بۆ کورتبکاتەوە.
H.J