بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بە فیشەك كوژرا

پۆلیسی قەزای پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووەو بەدوای تۆمەتبارانەوەن

K24 – سلێمانى:

پۆليسى سلێمانى رايگه‌ياند، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى ئاوى ناحيه‌ى ناڵپارێز ته‌قه‌ى لێكراوه‌ و به‌ هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه‌ كوژراوه‌.

راگەیاندن و پەیوەندیيەكانى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ رايگه‌يه‌ندراوێكدا بڵاويكرده‌وه‌، دواى نيوه‌ڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێز بەفیشەك كوژراوه‌ و هێزەكانی پۆلیسی قەزای پێنجوێن لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و بەدوای تۆمەتبارانەوەن.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هاووڵاتی (أ.أ.ع)ـی تەمەن 33ساڵ كە بەڕێوەبەری ئاوی ناحیەی ناڵپارێزە ئەمڕۆ بە فیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارانی رووداوەكەن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس هۆكاری ئەو رووداوە كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.