سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌ڵده‌بژێردرێت
پۆستی رێبوار تاڵه‌بانی به كه‌سێكی دیكه ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
ئازاد جەباری، ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر پشکی یەکێتی بە کوردستان24ی راگه‌یاند؛ "له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتووین، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ دروستکردنی متمانە لە نێوان پێکهاتەکانی ئه‌و شاره، سبه‌ی ئەنجومەنی پارێزگا کارابکەینەوە و سەرۆککیش بۆ ئەنجومەنەکه دیاری بکەین".
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌ش كه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا دیاریكراوه، جەباری ئاشکرا کرد، "بڕیاره جەمال مەلود له لیستی برایه‌تی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بەشێوەیەکی کاتی و بۆکاراکرنەوەی ئەنجوومەن لە شۆێنی ڕێبوار تاڵەبانی دهشتنیان بكه‌ین".
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، ڕێکەوتنێک لەنێوان یەکێتی و بەرەی تورکمانی و بەرەی عەرەبی لەئەنجومەن بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بەسەر هەرسێ پێکهاتەکەدا هەیە، پارێزگار بۆ کورد و سەرۆکی ئەنجومەنیش بۆ بەرەی تورکمانی بێت و جێگری پارێزگاریش به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب بدرێت. له‌باره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ش هه‌رچه‌نده ئازاد جەباری ئەو ده‌نگۆیانه‌ی ڕەتنەکردەوە، بەڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا ئەو بابەتە هێشتا به‌ته‌واوی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
ئازاد جەباری گوتیشی: "ڕێبوار تاڵەبانی که ئێستا لە هەولێرە، لای حكوومه‌تی عێراق كار به واژووهكانی ناكرێت، ئەمەش گرفتی بۆ کارەکانی ئەنجومەن دروست کردووە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووك ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سه‌پاندنی حوكمی سه‌ربازی به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌كاركه‌وتووه.
H.B