باوكی ئاسۆ: ئەو شوێنەی کوڕەکانمان لە پێناویدا قوربانیاندا لەلایەن کەسانێکەوە فرۆشرا
باوكی ئاسۆ، سوپاسی سهرۆك بارزانی و مهسروور بارزانی دهكات
K24 - ههولێر:
باوکی یەکێک لە دیلەکانی دەستی داعش بە کوردستان 24ـی راگەیاند 16ـی ئۆکتۆبەر ڕۆژی خیانەت بوو و لەدوای ئەو خیانەتەشەوە ژیانی کورد لە کەرکوک ئاسایی نییە.
تاریق فاتح، کە باوکی ئاسۆیە و چوار ساڵە کوڕەکەی دیلە لای داعش گوتیشی: "ئەو شوێنەی کوڕەکانمان لە پێناویدا قوربانیاندا بە ڕۆژی رووناک لەلایەن کەسانێکەوە فرۆشرا".
هاوکات سوپاسی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی کرد بۆ هاوخەمی و هاوکاریان لەگەڵ کەسوکاری پێشمەرگە شەهیدەکان و دیلەکان.