نێچیرڤان بارزانی و عادل عه‌بدولمه‌هدی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
"پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت"
K24- هه‌ولێر:
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ١٧/١٠/٢٠١٨ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوور كرده‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران، به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه به‌ر باس، هه‌ردوولا دووپاتیانكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.
H.B