سێ هاووڵاتى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌سێداره‌ دران

به‌ تۆمه‌تى بازرگانى به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر و كوشتنى به‌ ئه‌نقه‌ست

K24 – هه‌ولێر:

به‌ تۆمه‌تى بازرگانى به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر و كوشتنى به‌ ئه‌نقه‌ست، سێ ھاووڵاتی دیکەی رۆژھەڵاتی كوردستان لە ئێران لەسێدارەدران.

دوێنێ ھاووڵاتییەكی خەڵكی ئیلامی رۆژھەڵاتی كوردستان لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە لەسێدارەدرا.

لە ماوەی دوو رۆژی رابردووشدا دوو ھاووڵاتی كوردی دیكە لە زیندانەكانی شاری ئه‌سفەھان و مەراغە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكراوە.

بە گوێره‌ى زانيارى ناوەندی ھەنگاو بۆ پرسەكانی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان، مەولود شاحوسێنی بە تۆمەتی بازرگانی بە مادە ھۆشبەرەكان و ئەرسەلان شیرانی و كوروش بێھزادیان بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدرەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ھەفتەی رابردوو رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ رایانگەیاند، زیاتر لە 100 زیندانی كورد لە زیندانەكانی ئێران مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

ئ.ر