پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بڕیاری داخستنی 43 سەندیكا و رێكخراوی كەركووك دەردەكات
"بەهۆی هەوڵی یادکردنەوەی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرە"
K24 – ههولێر:
بەهۆی هەوڵی یادکردنەوەی روواوەکانی 16 ئۆکتۆبەر، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك بڕیاری داخستنی 43 سەندیكا و رێكخراوی كەركووك دەردەكات.
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك ئاشکرایکردووە، بەھۆی ئەوەی چالاكوان و رێكخراوە كوردییەكانی كەركووك بە نیازبوون لە ساڵوەگەڕی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەردا مانبگرن، راكان سەعید، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، وێڕای رێگریکردن لە ئەنجامدانی چالاكییەكان، بڕیاریداوە كۆی ئەو سەندیكا و رێكخراوە كوردییانە كە ژمارەیان 43 سەندیكا و رێكخراوە، دابخرێن و دەستیش بەسەر بارەگاکانیاندا بگیرێت و بكرێنە بارەگای سەربازیی.
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە زاری عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان نووسیویەتی: "جگە لە بارەگاکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بارەگای سەرجەم رێکخراو و سەندیکای لایەنەکانی دیکەی کوردییان داخستووە".
ئاماژەی بەوەش كردووە: "ھێزەكانی عێراق چوونەتە سەر بارەگای یەکێتی ماموستایانی کوردستان و ھێزیان بردووە بۆیان، داوایان له سهندیكاكه کردووه بارهگاكهیان چۆڵ بکەن و رادەستی یەکێتی ماموستایانی عێراقی بکەن".
H.J