خەسرەو گۆران: 50 ھەزار دەنگی پارتی فەوتاوە
"پارتی ملکەچی بڕیارەکانی کۆمسیۆنە"
K24 – ههولێر:
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی ئەو پەڕی نەرمی نواندووە و سکاڵای لەسەر پێشێلکارییەکان تۆمار کردووە بەڵام رەچاوی دۆخی کوردستانی کردووە و ئەنجامەکانی قبووڵکردووە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، خەسرەو گۆران رایگەیاند، پارتی دەنگێکی زۆری بەهۆی رەتکردنەوەی چەند سندوقێک کە 120 هەزار دەنگیان لەخۆ گرتووە لەدەستداوە، نزیکەی 50 هەزار دەنگی پارتی فەوتاوە، بەڵام بۆ ناوی کوردستان و لەبەر خاتری گوڵە گەنمەکە ئەنجامەکەیان قبووڵکردووە.
خەسرەو گۆران، داوا لە لایەنە ناڕازییەکان دەکات کە شکستەکانیان قبووڵبکەن و ملکەچی بڕیارەکانی کۆمسیۆن بن تەنها لەبەر ئەوەی دەنگییان کەمیکردووە هێرش نەکەنە سەر ئەنجامەکان.
لەبارەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی، خەسرەو گۆران نەیشاردەوە کە گلەیی زۆریان لە ئەدای پارتە سیاسییەکان هەیە لە بەغدا و "پارتی ئازادە لەوەی لەگەڵ کێ حکوومەت پێکدێنێت".
H.J