لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2027 تاوتوێ دەکات
بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 لەسەر بنەمای پێشنیازەکانی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە.
یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، بە سەرۆکایەتیی فەرهاد ئەمین ئەترووشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
بە پێی راگەیەنراوی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2027 لەسەر بنەمای پێشنیازەکانی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری تاوتوێ کرا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی نزیکەی 30 هەزار خێزانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێم تاوتوێ کرا؛ ئەترووشی جەختی لە پێویستیی زیادکردنی پشکی دارایی بۆ تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی کردەوە، بۆ ئەوەی بەر لە پەسەندکردنی بودجە، ژیانێکی شایستە بۆ خێزانە کەمدرامەتەکان مسۆگەر بکرێت.
هەروەها لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ناوەڕۆکی ئەو نوسراوەی پەسەند کرد، کە ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت سەبارەت بە داواکارییەکانی بودجە؛ هاوکات بڕیاری دا، داوای بەڵگەنامە و زانیاریی پێویست لە وەزارەتەکانی دارایی، نەوت، پلاندانان و بانکی ناوەندی بکات بەر لەوەی دەنگ لەسەر یاساکە بدرێت.