كۆسرەت رەسوڵ: كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موومان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دانیشین
"پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر به هاووڵاتیانمان، به وه‌لانانى ململانێكانمان ده‌كرێت"
K24 - ھەولێر
لە پەیامێكدا بەبۆنەی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موومان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دانیشین.
لە پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ ھاتووە: "گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌ممان، ئه‌وه له هه‌موومان ده‌خوازێ كه كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موومان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین و به‌شداربین له پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردنى زیاتر بۆ خزمه‌تى كوردستان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر به هاووڵاتیانمان، ئه‌وه‌ش به به‌شدارى هه‌موومان و وه‌لانانى ململانێكانمان ده‌كرێت".
لە بەشێكی دیكەی ئەو پەیامەیدا كۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە: "هه‌روه‌ك گرنگه هه‌موومان له لایه‌نه كوردستانییه‌كان بتوانین پێكه‌وه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك تیم به‌شداربین له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و سه‌ندنى ئه‌و ئیستحقاقانهى به‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێ له‌پێناو به‌شدارییه‌كى كاراتر له به‌غداو به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان".
دەقی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك و برایانم له سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان
دوابه‌دواى ته‌واوبوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، سه‌ره‌ڕاى تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه، به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م پرۆسه دیموكراتییه له گه‌لى كوردستان و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م و سوپاسی خۆشمان ئاراسته‌ى تاك به‌تاكى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین كه متمانه‌ى خۆیان به نوێنه‌ره‌كانى خۆیان به‌خشیه‌وه.
له‌م قۆناغه نوێیهداو له‌دواى كۆتایی هاتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كان، داوا له سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م قۆناغێكى نوێ ده‌ست پێ بكه‌ین و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه هه‌ڵبده‌ینه‌وه، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لى كورد گه‌وره‌تره له هه‌ر لایه‌نێك كه خۆی له قه‌زیه‌كه به گه‌وره‌تر بزانێ.
گۆڕانكارییه‌كانى ناوچه‌كه‌و ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌ممان، ئه‌وه له هه‌موومان ده‌خوازێ كه كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌موومان له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ دابنیشین و به‌شداربین له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و كاركردنى زیاتر بۆ خزمه‌تى كوردستان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى زیاتر به هاووڵاتیانمان، ئه‌وه‌ش به به‌شدارى هه‌موومان و وه‌لانانى ململانێكانمان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك گرنگه هه‌موومان له لایه‌نه كوردستانییه‌كان بتوانین پێكه‌وه یه‌ك ده‌ست و یه‌ك تیم به‌شداربین له پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و سه‌ندنى ئه‌و ئیستحقاقانهى به‌ر گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌وێ له‌پێناو به‌شدارییه‌كى كاراتر له به‌غداو به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى
جێگری سكرتێری گشتى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
21/10/2018